لە سیتەك بەهۆی هەڵکەندنی بیر بەشێوەیەکی نایاسایی هاووڵاتیەك دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی هەڵکەندنی بیر بەشێوەیەکی نایاسایی  هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە29ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە گوندی ( کانی سارد )ی سەر بە ناحیەی سیتەك هاووڵاتیەك بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیر بەشێوەیەکی نایاسایی لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەکەوە دەستگیر کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە.

ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا