رۆحانی: ئەمریكا هیچ هەنگاوێكی بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی نەناوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، واشنتۆن هیچ هەنگاوێكی بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی نەناوە.

رۆحانی لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەمریكا بانگەشەی ئەوە دەكات بۆ رێككەوتنە ئەتۆمیەكە دەگەڕێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ جوڵەیەكی كرداری بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنەكە نەكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، واشنتۆن هیچ هەڵبژاردەیەكی تری نییە بێجگە لە بەرزكردنەوەی سزاكان و جێبەجێكردنی پابەندبوونەكانی رێككەوتنەكەوە.

هاوكات بە جۆنسۆنی راگەیاندووە، سیاسەتی ئێران لەسەر بنەمای كردارەو پابەند نەبوونی لایەنی ئەوروپی رێككەوتنەكەوە، متمانەی ئێرانی بە ئەوروپاوە زیادكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پرسی گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ رێككەوتننامەی ئەتۆمی مشتومڕی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان دروستكردووە، پێشتر جۆ بایدن چەندینجار جەختی لەوەكردوەتەوە كە وڵاتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی.

ساڵی ٢٠١٥ وڵاتانی ٥+١ كە بریتیبوون لە ئەمریكا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، روسیا، چین، ئەڵمانیا و یەكێتی ئەوروپا رێككەوتننامەیەكی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێران واژۆ كرد.

بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ و لە قۆناغی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریكا تاكلایەنە لە رێككەوتننامەكە كشایەوە و دووبارە سزاكانی بۆ سەر ئێران دەست پێكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا