لە پاکستان بەهۆی شەپۆلی لافاو و زریانەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەرێمەکانی بلوشتسان و بنجایی پاکستان، بەهۆی دروستبوونی لافاو و زریان و هەورەبروسکە، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و 15 خانوو و باڵەخانە بەتەواوی ڕووخان.

میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاند، بەهۆی رەشەبای بەهێز و زریانەوە لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی بلوشستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان بەهۆی هەورەبروسکە و دووانی دیکەشیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

ئاماژەیان بەوەکرد، لەهەرێمی بنجایی پاکستان، بەهۆی شەپۆلەکانی باران بارین و زریانی بەهێزەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیانکردەوە، لەهەمان کاتدا بەهۆی ئەو شەپۆلەوە 15 خانوو و باڵەخانە بەتەواوی رووخاون، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پاکستانیش پیشبینی دەکات لەچەندین شار و هەرێمی وڵاتەکە ڕێژەی باران بارین و زریان و هەورەبروسکە زیادبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا