پارتی بۆ بەستنی هاوپەیمانێتی بەردەوامە لە كۆبونەوەكانی

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاشكرای دەكات، تا ئێستا حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق هاوپەیمانێتی ئەنجام نەداوە، بەڵام لە كۆبونەوەكانی بۆ ئەو پرسە بەردەوامە.

كاوە گەردی كارگێڕی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی دڵنیانین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەو پرسە نەكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا پارتی هیچ بڕیارێكی نەداوە لەگەڵ چ لایەنێك هاوپەیمانێتی دەبەستێ، لە ناو هەرێمی كوردستان كێشەیان نییە چ حزبێك كورسی دەهێنێت، بەڵام كێشەی ئەوان زیاتر لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە، بۆ ئەو شوێنانە پێیانخۆشە هاوپەیمانێتی بكرێت.

لە ماوەی رابردودا بەمەبەستی ئەنجامدانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، چەندجارێك پارتی شاندی خۆی ناردە بەغداو لەگەڵ بەشێك لەلایەنەكان كۆبونەوە.

بەوتەی بەرپرسانی ئەو حزبە، پارتی لەگەڵ سەدرییەكان نزیكن لەوەی هاوپەیمانێتی نێوانیان ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا