پارتی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی دەرەوە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی پارتی دیموكرات بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دەرەوەی وڵات بە نادەستوری ناو دەبن.

كاوە گەردی كارگێڕی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو بڕیارەی كۆمسیۆن نادەستورییە، چونكە بەپێی دەستور هەموو كەسێك كە مافی دەنگدانی هەبێت ئەوا دەتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بكات جا ئەو كەسە لە هەركوێ بێت نابێت رێگری دەنگدانی لێ بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان وەك پارتی خوێندنەوەی زیاتر بۆ دەركردنی ئەو بڕیارە دەكەن، تاوەكو بزانن پاساوەكانی كۆمسیۆن بۆ بڕیاری لەوشێوەیە چی بوون.

كاوە گەردی باسی لەوەكرد، دوای بەدواداچوونەكانیان پاشان وەك حزب هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو بڕیارەی كۆمسیۆن ئاشكرا دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا