كۆمسیۆن دەستی بەئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن كرد

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەستی بەئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن كرد، داواش دەكرێت هاوڵاتیان سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن.

ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەسەرجەم قەزا و ناحیەكانەوە 79 ناوەندی تۆماركردن كراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كردنەوەی ئەو ناوەندانە بەئامانجی تۆماركردنی بایۆمەترییە بۆ ئەو كەسانەی تائێستا خۆیان تۆمارنەكردووە، لەگەڵ دابەشكردنەوەی كارتی بایۆمەتری كە پێشتر خۆیان تۆماركردوە و كارتی دەنگدانەكەیان بۆ گەڕاوەتەوە.

داواشیكرد، ئەو هاوڵاتیانەی مافی خۆتۆماركردنیان هەیە سەردانی ناوەندەكان بكەن و بەڵگەنامەكان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەوەی دەنگەكانیان لەكاتی ئەنجامدانی پرۆسی هەڵبژاردن نەفەوتێت.

ماوەی رابردو مستەفا كازمی سەرەتای مانگی شەشی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدامی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكرد، بەڵام تائێستا لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردنەوە لایەنە سیاسیەكان نەگەیشتونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا