750 هەزار دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردندا هەبووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند،‌ 750 هەزار دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەبووە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكاندا نزیكەی 750 هەزار دەنگی پوچەڵ هەبووە، بە كۆمەڵێك هۆكاری جیاوازیش ئەو 750 هەزار دەنگە پوچەڵە هەژمار كراوە.

وتیشی، بەشێكی ئەو دەنگانە دەنگدەر سوتاندوویەتی و بەشێكیشیان بێ مۆر بوون یاخود چەند مۆرێكیان لەسەر بووە یان لە شوێنی ناڕاستدا مۆركراون، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی دەستەی دادوەری دەكەن بە مەبەستی سەیركردن و یەكلاكردنەوەی هەموو ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەكان پێشكەشكراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەی دادوەری دەتوانێت بڕیار لەسەر ئەژماركردنەوەی دەستی لە بازنەیەك یاخود چەند ناوەندێكی دەنگدان یان چەند وێستەگەیەكدا بدات.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەچوو رەوتی سەدر 73 كورسیی پەرلەمان، هاوپەیمانیی تەقەدووم 37 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا 33 كورسییان بەدەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا