پرۆسەی نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بكەن و كارتی دەنگدانی هەڵبژاردنەكان وەربگرنەوە.

ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی پێوشەختەی پەرلەمانی عێراق كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان قۆناغی یەكەمی ئامادەكارییەكانی دەست پێكرد كە بریتییە لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

ئاماژەی بەوەكرد، ئەو پرۆسەیە ماوەی مانگێك دەخایەنێت و لەرێكەوتی 2-1-2021 بۆ 2-2-2021 دەخایەنێت، 79 بنكەو چەند تیمێكی گەڕۆكیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆسەیە داناوە.

داواشی لەهاوڵاتیان كرد سەردانی ناوەندەكان بكەن، بەتایبەت ئەو كەسانەی كە موالیدیان لەساڵانی 2001، 2002، 2003 پێكهاتووەو یەكەمجاریانە بەشداری دەنگدان بكەن.

ئامانج عەزیز وتیشی، “كار بۆ ئەوە كراوە كارتی دەنگدان لە داهاتودا ببێتە بەڵگەنامەیەكی فەرمی و تەنها بەوكارتەش دەنگ دەدرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا