كۆمسیۆن هۆشداری دەداتە ئەو حزبانەی بەنیازی هاوپەیمانین

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو حزب و لایەنانەی كە بەنیازی پێكهێنانی هاوپەیمانین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لەئێستادا دەستیان بە دوو پرۆسەی گرنگ كردووە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و لە رێگەی تیمی گەرۆكیشەوە تۆماری دەنگدەران نوێدەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژی نۆ ئەم مانگە دەستكراوە بەتۆماركردنی ناوی قەوارە و لایەنەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو پرۆسەیەش تا 16ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، دوای ئەو وادەیەش هاوپەیمانی لایەنەكان قبوڵ ناكرێت، بۆیە پێویستە ئەو حزبانەی بەنیازی هاوپەیمانین تا ئەو بەروارە سەردانیان بكەن.

وتیشی، “نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران ماوەی یەك مانگ دەخایەنێت، هاوكات تۆماركردنی ناوی كاندیدەكانیش تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت”.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

لەئێستاشەوە كۆمسیۆنی بڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەستی بەئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا