كۆمسیۆن رونكردنەوە لە بارەی دامەزراندنی كارمەندانیەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بڕیاریدا بۆ هەر ناوەندێكی دەنگدان چوار كارمەند دابمەزرێنێت رێژەی زۆری ئەو كەسانەش ئەوانەن كە پێشتر كارمەندی كۆمسیۆن بوون.

ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بۆ هەر ناوەندێك دەبێت چوار كارمەند دابمەزرێنرێت، بەڵام ناوەند هەیە دوو كارمەندی هەیە بۆیە ئەوان دوو كەسی دیكەیان بۆ دادەمەزرێنن.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەغدا ئەو كارمەندانەی دیاریكراون كارمەندی پێشترن و ئێستا جارێكی دیكە بۆ ماوەی دوو مانگ گرێبەستیان بۆ نوێ دەكرێتەوە.

هاوكات كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پەیامێك ئاڕاستەی لەدایكبووانی ٢٠٠١ – ٢٠٠٢ – ٢٠٠٣ دەكات و داوایان لێدەكات سەردانی نزیكترین ناوەندی تۆماركردن بكەن تاوەكو ناویان تۆمار بكرێت و ببنە خاوەنی كارتی بایۆمەتری.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا