نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی داواکارییەکان لەسەر سوتەمەنی و لە نێوەندی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر دابەزی.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی رابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ناو ئۆپیک پڵەس کرد، بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی لە نرخی بەنزیندا بەدیدەکرا، بەڵام دواتر هێزی بازاڕی سوتەمeنی بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە پاشەکشەی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا