کازمی داوایەک ئاراستەی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکات

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، پێویستە دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان کاری جدی بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەدۆسیەی کوژرانی چالاکوانان.

لەوبارەیەوە یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، “کازمی لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای زیقاڕ جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانی عێراق بەیەکەوە لێکۆڵینەوە لەکوشتنی چالاکوانان بکەن”.

وتیشی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەر لەم مانگەدا چەندین داواکراو و تاوانباریان بەتۆمەتی جیاجیا دەستگیرکردووە.

دۆسیەکانی کوشتنی چالاکوانان و کەسایەتییە سیاسییەکان لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019ەوە بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لەعێراق تۆماردەکرێن و تا ئێستاش ئاشکرا نییە کێ لەپشت کوژرانی ئەو کەسانەوەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا