لەهەولێر هێزەکانی ئەمریکا رێکاری ئەمنی توند دەگرنەبەر

پۆڵەتیک پرێس

هێزەکانی ئەمریکا لەبنکەکانیان لەهەولێری پایتەختی هەرێم دەستیان بە راهێنانی چڕ کردووە و سەرقاڵی پشکنینی نوێی ئەمنین.

سەرچاوەیەک بەمیدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە ماوەیەکە بنکەکانی ئەمریکا لەعێراق و هەرێم دەکەنە ئامانج، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە پشکنین و ئامادەکاری ئەمنی کردووە بەتایبەتی لەفڕۆکەخانەی هەولێر.

وتیشی: هێزەکانی ئەمریکا هەستاون بە گواستنەوەی گەورە بەرپرسانیان لەفڕۆکەخانەی هەولێر بۆ بنکەکانی دیکەی پارێزگاکە.

ئەم ئامادەکارییانەی هێزەکانی ئەمریکا لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە فڕۆکەیەکی چێندراوی بێفڕۆکەوان بنکەی عەین ئەسەدی کردەئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا