نێچیرڤان بارزانی: چلەی ئیمام حسێن وانەیەكە بۆ قوربانیدان لە پێناو بەرزكردنەوەی وشەی حەق

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی چلەی ئیمام حسێن رایدەگەیەنێت كە ئەو یادە ئیلهامبەخش و وانەیەكە بۆ قوربانیدان لەپێناو بەرزكردنەوەی وشەی حەق كە ئێستا عێراق لە هەموو كات زیاتر پێویستی بەو پەیامەیە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەوبۆنەیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، یادەكە وانەیەكە بۆ قوربانیدان لەپێناو بەرزكردنەوەی وشەی حەق كە ئێستا لە هەمووكاتێك زیاتر عێراق پێویستی پێیەتی.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتیشی، عێراق لەم كاتەدا زۆر پێویستی بەو بەها و وانە بەنرخانەیە بۆ چەسپاندنی بنەماكانی لێبووردەیی، پێكەوەژیان و ئاشتیی كۆمەڵایەتی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكان. ئەوەش لەپێناو ئاییندەیەكی گەشتر بۆ گەلەكەمان و ژیانێكی باشتر بۆ نەوەكانمان.

رۆژی شەممە، 17-09-2022، یەكێك لە گرنگترین بۆنە ئایینییەكانی شیعە لە كەربەلا بەڕێوەدەچێت، بۆنەكە چلەی كوژرانی ئیمام حسێن، سێیەم ئیمامی شیعەكانە و بەشداربووان بە سرووتی جیاواز یادەكە زیندوو دەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا