پۆڵهتیك پرێس:
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی سێ ڕووداوی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگای (کۆیە-هەولێر) 12 کەس بریندار بوون و کەسێک گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە سێ ڕووداوی هاتووچۆ لهماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تۆماركراوه، کە یەکێکیان لەسەر ڕێگای (کۆیە-هەولێر) ڕوویداوە و لە ئەنجامدا شەش کەس برینداربوون، ڕوداووی دووەمیش لەسەر ڕێگای دەشتی کۆیە بووە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.
ڕووداوی سێیەم لەسەر ڕێگای (سماقوڵی) ڕوویداوە، کە بووە هۆی مردنی کەسێک و بریندار بوونی دوو کەسی دیکە، بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە هۆکاری ئەم ڕووداوانە بۆ قیرتاونەکردنی ڕێگاو بانەکان و تیژڕەوی شۆفێران دەگەڕێنێتەوە.