عێراق زۆرترین پابەندی بەكەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی هەبووە

پۆڵەتیك پرێس:
رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند، عێراق زۆرترین پابەندی هەبووە بەكەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی رابردوو، لەبەرانبەردا لیبیاش زۆرترین رێژەی بەرهەمهێنانی زیاتر كردووە.

بەپێی راگەیەنراوێك، رێكخراوی ئۆپیك راشیگەیاندووە، لە 13 وڵاتی ئەندامی رێكخراوەكە، بڕی 25.109 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرهەم هاتووە، كە بەرزبوونەوەی رۆژانەی 707 هەزار بەرمیلە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، زیادبوونی بەرهەمی ئۆپیك بەهۆی وڵاتی لیبیاوە بووە، كە 1.108 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی بەرهەمهێناوە.

هەروەها عێراق لەو مانگی تشرینی دووەم رۆژانە 3.764 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنتوە، كە رێژەی 76 هەزار بەرمیلی لەمانگی رابردووتر كەمتر بووە.

رێكخراوی ئۆپیك لەمانگی دوو ئەمساڵەوە دەستی كردووە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەوەش لەپێناو بەرزكردنەوەی نرخەكەی، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخەكەی دابەزینی تۆماركردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا