پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لە رێگەی فڕۆكەوە سێ چەكداری داعشیان لە سنوری قەزای حەویجە كوشتووە كە یەكێكیان سەركردەی داعش بووە.
ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: لە وەڵامی كردەوە تیرۆریستییەكەی ئەم دواییەدا، لە ڕێگەی بەدواداچونی مەیدانی و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەبو عیسام كە وەك بەرپرسی ویلایەتی دجلە كاری دەكرد لەگەڵ سەركردەیەكی دیكەی ئەو رێكخراوە بەناوی ئەبو مەحمود و هەروەها چەكدارێكی دیكە كە پێكەوە لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب بون كرانە ئامانج و كوژران.
ئەوەشهاتووە، لە ڕێگەی هێزی ئاسمانیەوە لە باشوری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك ئەو چەكدارانەی داعش كراونەتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەكەشیان بەتەواوی تێكشكێندراوە.