لیژنەی باڵای بایۆمەتری: دوو مووچەیی ناهێڵین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردستان رایگەیاند، بەپێی ئامارەكانی بایۆمەتری نزیكەی 80 هەزار كەس دوو موچە وەردەگرن، ئەوەش دەخاتەڕوو پرسی دوو موچەیی ناهێڵن.

هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ژمارەیەك بڕیاریانداوە لەوانەش كاركردن لەسەر پێداچونەوەی دوو مووچەییە، چونكە بەپێی یاسا نابێت هیچ فەرمانبەرێك لە جارێك زیاتر لە حكومەت سوودمەند بێت.

وتیشی، “ئەوانەی دوو موچە و زیاتریان هەیە هیچ كەسێكیان یەكلای نەبوەتەوە، بەڵام ئەو كەیسانەی دوو مووچەیین دیارن و بەپێی داتاو ئامارەكان نزیكەی 80 هەزار كەسن”.

لەچەند ساڵی رابردودا حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی باڵای بۆ رێكخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران پێكهێنا، ئەوەش بەئامانجی پاككردنەوەی لیستی مووچەو نەهێشتنی دوو مووچەیی و چەند مووچەیی، ئێستاش لیژنەكە لە قۆناغی دووەمی كاركردنیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا