سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی ئەلتەرناتیڤیان نیە بۆ یەكتری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، یەكێتی و پارتی ئەلتەرناتیڤیان نیە بۆیەكتری و دەبێت بەیەكەوە بمێننەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: یەكێتی و پارتی ئەلتەرناتیڤیان نیە بۆیەكتری و دەبێت بەیەكەوە بمێنن، ئەو دەستپێشخەرییەی هەفتەی پێشوو لە نێوان سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەستی پێكرد و دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی و كۆبوونەوەكانی دواتر پێویستە هەڵوەستەی لەسەربكەین نەك هەوڵی ئەوە بدەین ناوكۆڵیان كەین و بە بێناوەڕۆك بیان هێڵین.

وتیشی: پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم و ، حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێنەری خەڵكی كوردستانن و پێویستە گوێیان لێڕابگیرێت.

روونیشیكردەوە، سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە لەلایەن یەكێتی و پارتییەوە دانراون، پێویستە بەبێ‌ یەك ئیش نەكەن، پێكهاتەكان لەكاتی ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی رۆڵی خراپ دەبینن، ئەوەی لە پەرلەمان روویدا یەكێكە لە رۆڵە خراپەكانی پێكهاتەكان دەبوو بیهێڵنەوە لە نێوان سەرۆك و جێگرەكەی بۆئەوەی رێكبكەون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا