دانوستان لەسەر کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران و سعودیە لە عێراق بە ڕێوەچوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند”دانوستانی نێوان ئێران و سعودیە ئەنجامی باشی هەبووەو، گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی باڵوێزخانەی هەردوو وڵات کراوە”.

ئیرەج مەسجەدی باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند”دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەگات بەوەی هەردوو وڵات باڵوێزخانە بکەنەوەو، دانوستانەکانیان ئەنجامێکی باشتری لەوانەی پێشوو هەبووە”.

مەسجەدی بە میدیاکانی ڕاگەیاند”دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە عێراق بە ڕێوەچوو، کە بە شێوەیەکی کاتی بەهۆی گواستنەوەی دەسەڵاتەوە لە ئێران ڕاگیرابوون”.

مەسجەدی وتیشی، دانوستانەکان باس لە کردنەوەی باڵوێزخانەی هەردوو وڵات دەکەن، هیوادارین دانوستانەکانی داهاتوو ئەنجامی باشتری هەبێت.

لەبارەی خۆشگوزەرانی و ئاسایشی ناوچەکەشەوە وتی، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بەرپرسیارێتی خۆشگوزەرانی ئاسایشی خۆیان لە ئەستۆ بگرن، دوای کشانەوەی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشدا”تاران زۆر بە ڕاشکاوانە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەو بە تایبەت لە عێراق ڕەت دەکاتەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا