1130 کۆچبەر کە هەوڵیان دا ئاوە هەرێمییەکانی یۆنان تێپەڕێنن گەڕێندرانەوە تورکیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسە دەریایەکانی یۆنان ڕێگریان کرد لە 1130 کۆچبەر کە هەوڵیان داوە ئاوە هەرێمییەکانی یۆنان تێپەڕێنن.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکرد، “کاربەدەستانی یۆنان ڕایانگەیاندووە ڕۆژی دووشەممە ڕێگریان کردووە  لە 1130 کۆچبەر کە لە 24 بەلەمدا بوون، هەوڵیان داوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئاوە هەرێمیەکانی یۆنان تێپەڕێنن”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، “ئەو کۆچبەرانە لە ڕۆژئاوای تورکیاوە دەرچوون و هەوڵیان داوە نزیک دورگەکانی (لیسفوس- خیوس- کۆس- رودوس)بگەنە ئاوە هەرێمیەکان هەر لەوێشەوە ڕێگریان لێ کراوە”.

باسیان لەوەشکردووە،”نزیکی 745 کۆچبەریان لە 16 بەلەمدا ویستویانە بگەنە دورگەی لیسفوس بە بێ ئەوەی ناسنامەی کۆچبەرەکان دیاری بکرێت، سەرجەمیان گەڕێنراونەتەوە بۆ تورکیا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا