گەریلا كوژرانی 21 سەربازی دیكەی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە 18 چالاكیی تیمەكانی گەریلادا 21 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و هێلیكۆپتەرێك و سەنگەرێكی سوپای توركیاش تێكشكێندراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە )، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە ڕۆژانی یەك تا سێی ئەم مانگە، 18 چالاكییان دژی سوپای توركیا لە ناوچەكانی زاپ و خواكوركی باشووری كوردستان ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە لە ئەنجامی ئەو چالاكییانەدا 21 سەربازی توركیا كوژراون و هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكیی و سەنگەرێكیش تێكشكێندراون.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، كە سوپای توركیا 10 جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكیی و چەكی كیمیایی، 98 جار بە هێلیكۆپتەر و 19 جار بە فڕۆكەی جەنگیی و دەیان جاریش بۆ تۆپ و هاوەن، ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا