دوو کەس لەهەولێر بەهۆی فێڵ کردن لەغازی ماڵان  دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند، دوو کەس بەتۆمەتی فێڵکردن لە غازی ماڵان لە هەولێر دەستگیرکران.

ئەمڕۆ شەممە9ی کانونی یەکەم، قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بڵاویکردەوە، “مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی لەقائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ، دوای بەدواداچوونێکی وورد و سکاڵای چەند هاووڵاتییەك لە شاری هەولێر ، هەڵسان بەدەستگیر کردنی دوو کەس کە هەڵسابوون بەفێڵ کردن لەهاووڵاتیان و فرۆشتنی غازی کێشی کەمتر لەکێشی ئاسایی خۆی فرۆشتنی بەنرخی حکومی”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای دەستگیر کردنیان  پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی دادگا کران بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا