پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کە ئامادەی دانیشتنی دادگایی کردنی چالاکوانانی دهۆک بووە، وردەکاری پڕۆسەی دادگایی کردنی چالاکوانان دەخاتەڕوو. دەشڵێت، “دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان سەرلەبەری ناڕاستە”.
عومەر گوڵپی، لە وتووێژێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت،” من ئاماده‌ی سێ دانیشتنی دادگا بووم سەبارەت بە چالاکوانانی بادینان، ئه‌و دانیشتنانه‌ی من ئاماده‌بووم ، تۆمه‌تباران هێنرانه به‌رده‌می دادگا که زۆر جیاوازبوون له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه له‌وانی پێشوو، پاش وردبوونه‌وه له ته‌مه‌ن و له پسپۆڕی و له شاره‌زایی و بواری کارکردن و پیشه‌یان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م دۆسیه‌یه سه‌رله‌به‌ری دۆسیه‌ێکی ناڕاسته، وه دۆسیه‌ێکی سیاسیه پاش ئه‌وه‌ی ئێمه گوێمان گرت به‌ته‌واوه‌تی له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خرانه‌ڕوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و داواکاری گشتی و ئه‌وه‌ی که له دۆسیه‌کانیاندا هه‌بوو بۆمان ده‌رکه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه بیسه‌لمێنێت ئه‌م چالاکوانانه‌ی سنوری پارێزگای دهۆک به‌شداربووبن له دروستکردنی گروپی سیاسی یان نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بێت که حکومه‌تی هه‌رێم بڕوخێنن، کاری چه‌کداری بکه‌ن و ته‌قینه‌وه بکه‌ن و کاری تیرۆریستی بکه‌ن.”
گوڵپی ئاماژەی بە بەڵگەکان دەکات و وتی” به‌ڵگه‌کان بێجگه له گفتوگۆی چاتی ناو مۆبایل و وه‌تس ئاپ و وێنه‌ی فۆتۆی یادگارین که ئه‌مانه پێشتر هه‌ندێکیان یه‌کیان ناسیووه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بوون که حیزبێکی ڕێگه‌پێدراو بووه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردووه، دکتۆر عامر ته‌مه‌نی 51 ساڵه و پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بووه بۆیه ئه‌و شتانه‌ی که به به‌ڵگه هێنرانه‌وه ئه‌و باس و خواسه ئاساییانه‌ن که هه‌موو هاوڵاتیه‌ک له کوردستاندا ڕۆژانه له ماڵه‌کان و له چایخانه و له فه‌یسبوک و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌که‌ن.”
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەوە باس لەوە دەکات، ” شاهیده‌کانیش کێ بوون هێنابوونیان؟ هه‌ندێک له تۆمه‌تباره‌کانی تر کرابوون به شاهێد به‌سه‌ر هه‌ندێکیانه‌وه، له‌م دوو ڕۆژه‌ی دادگاییدا، ئێمه بینیمان سێ که‌سیان هێنا بۆئه‌وه‌ی شاهێدی بده‌ن له‌سه‌ر گروپێکی تریان شاهێده‌کان له‌دژ هێنرابوون واته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هێنابوونی بۆئه‌وه‌ی له‌دژی تۆمه‌تباران شایه‌تی بده‌ن که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان شایه‌تیاندا، شایه‌تیه‌که‌یان ئه‌وه بوو که ئه‌مانه خه‌ڵکی باشن هیچ شتێکی خراپیان لێ نه‌بینیون و به‌هیچ جۆرێک نیه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه گروپی سیاسی دروست بکه‌ن و ناسینه‌که‌یان ناسینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه، ئه‌وانه‌ی پێشتر له حیزبی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بوون وه‌کو کاری ڕێکخراوه‌یی و سیاسی به‌یه‌که‌وه بوون که ڕێگه‌پێدراوه به‌پێی یاساکان له کوردستان و عێراقدا جیاوازی بیروڕا به یاسا و به‌ده‌ستور پارێزراوه.”
عومەر گوڵپی لەسەر دۆخی زیندانییەکان وتی” یانزه مانگه ئه‌م ده‌ستگیرکراوانه له‌ژووری تاریکدان، وه له‌هه‌ر هه‌مووشی خراپتر ئه‌وه‌یه خودی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سکاڵاکاره له‌سه‌ریان، وه له‌ناو زیندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشدان، چۆن شتی واده‌بێت له‌دنیادا! ده‌زگایه‌ک خۆی سکاڵاکاربێت و ئه‌م که‌سانه‌ش خۆی ده‌ستگیری کردوون، وه له‌هه‌مووشی خراپتر له ڕێوشوێنی نایاساییه واته به‌پێی یاسا هه‌رکه‌سێک که تۆمه‌تبار ده‌کرێت له‌وکاته‌ی تۆمه‌تبار ده‌کرێت هه‌تا ئه‌وکاته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ده‌بێت مافی ئه‌وه‌ی پێبدرێت که پارێزه‌ری هه‌بێت، ئه‌م ده‌ستگیرکراوانه، ئه‌م تۆمه‌تبارانه له‌ناو هۆڵی دادگا و پاش یانزه مانگ ڕێگه‌یان پێدرا پارێزه‌ریان هه‌بێت و به‌رگرییان لێبکات.”
عومەر گوڵپی پرۆسەی دادگایی کردنەکە بە سیاسی ناودەبات و دەڵێت” ئەوه‌ی من بینیم به‌ڕاستی ئه‌مه دادگاییه‌کی سیاسیه، وه ئه‌مه هه‌وڵدانه بۆ بێده‌نگ کردنی خه‌ڵک به‌تایبه‌ت له‌سنوری پارێزگای دهۆک به‌داخه‌وه من زۆرم پێناخۆشه ئه‌مه ده‌ڵێم، وه ئه‌مه دژ و پێچه‌وانه‌یه به به‌هاکانی ڕاپه‌ڕین که خه‌ڵکی کوردستان له‌پێناویدا ڕاپه‌ڕینی کرد بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئازادبێت له‌قسه‌کردن، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان کراوه‌ته‌وه بریتی بوو له‌وه‌ی که ئه‌مانه هه‌وڵیانداوه گروپێکی سیاسی دروستبکه‌ن به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئاینده، ئه‌مانه ویستویانه گروپی چه‌کداری دروست بکه‌ن، ئه‌مانه ویستویانه ته‌قه بکه‌ن له پارێزگار، ویستویانه مادده‌ی ته‌قینه‌وه دابنێن بۆ کوڕی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌کاتێکدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک و هیچ نیشانه‌یه‌کیشیان پێنه‌گیراوه، چۆن ده‌کرێت گروپێک هه‌بێت ویستبێتی کاری چه‌کداری بکات و چه‌کیشی پێنه‌گیرێت.”
ئەو پەرلەمانتارە هەرێم جەختی لە قسەکانی کردەوە سەبارەت بە نەبوونی بەڵگە لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دهۆک، لەو ڕووەوە وتی” ئه‌وه‌ی گیرابوو له‌م تۆمه‌تبارانه بریتی بوو له چه‌ند مۆبایلێک، لاپتۆپێک، ناسنامه ئه‌مانه‌ی که هه‌رکه‌سێک ڕۆژانه پێیه‌تی، هیچ شاهیدێکیش له‌ئارادا نه‌بوو ته‌نها هه‌واڵده‌ری نهێنی هه‌بوو، هه‌واڵده‌ری نهێنی ئه‌گه‌ر شاهێدی به‌هێزی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت هیچ ئیعتبارێکی نییه له یاسادا.”