پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییەك بە بڕێك پارەوە ڕادەستی‌ كەسوكارەكەی‌ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەكرەجۆ هاوڵاتییەك بە بڕێك پارەو ئاڵتونەوە ڕادەستی‌ كەسوكارەكەی‌ دەكەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، دوای‌ ئەوەی‌ لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەكرەجۆوە هاوڵاتییەكی‌ بەتەمەن دەبینرێت ‌و دەبرێتە بنكەی‌ پۆلیس‌ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییەوە ئاگاداریی بۆ دۆزینەوەی‌ كەسوكاری‌ بڵاوكرایەوە، توانرا كەسوكارەكەی‌ بدۆزرێتەوە و ڕادەستیان بكرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوڵاتییەكە بڕی‌ 12 هەزارو 700 دۆلاری‌ ئەمریكی‌ (127 وەرەقە)و سێ ملیۆن ‌و 960 هەزار دینار و بڕێك ئاڵتون كەپێكهاتبوو لە دوو بازنگ ، یەك جوت گوارەو ئەڵقەیەكی پێبووە، ڕادەستی‌ كەسوكارەكەی‌ كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا