وەزیری پلاندانانی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچەوە ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا 200 ملیاردیناره‌كه‌ش بۆ هەرێم بنێرێت هه‌رێم ناتوانێت ‌بە بێ لێبڕین موچه دابه‌ش بكات، لەبەر ئەوەی ئەو پارەی بەغدا بۆهەرێمی دەنێرێت تەواوی پێداویستیەکانی موچە و وەبەرهێنان دابین ناکات.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، هیچ شتێکی نوێ ڕووینەداوە تا حكومەت بتوانێت موچە بە بێ لێبرین دابەش بکات، چونکە ئه‌گه‌ر به‌غدا 200 ملیاره‌كه‌ش بۆ هه‌رێم بنێرێت حكومەت ناتواتوانێت موچه‌ بە بێ لێبڕین دابه‌شبكات.

هاوكات وتیشی، ئەوەندەی ئاگادار بم موچەی ئەم مانگەش بەلێبڕینەوە دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بەغدا تەواوی شایستە داراییەكان بۆهەرێم بنێرێت ئەوكاتە رەنگە حكومەت بتوانێت موچە دابەشبكات و باشتر خۆی رێكبخاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا