كاركردن لەچەند پرۆژەیەكی ستراتیژی هەڵەبجە دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، لە هەڵەبجە كاركردن لەچەند پرۆژەیەكی ستراتیژی دەست پێدەكاتەوە، لەچەند رۆژی داهاتوشدا شاندێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی پارێزگاكە دەكەن.

دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانجیانە هەڵەبجە بكەنە پارێزگایەك هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، هەروەها بتوانن ئەو پرۆژانەی پەیوەندییان بە هاوڵاتییانەوە هەیە بە گەڕیان بخەنەوە.

راشیگەیاند، سەردانەكانی حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبن بۆ پارێزگاكەو لە چەند رۆژی داهاتوشدا شاندێكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی هەڵەبجە دەكەن.

دارا رەشید ئاشكراشیكرد، بڕیارە و زۆر پرسی گرنگی تایبەت بە پارێزگاكە تاوتوێ بكەن وە بە ڵێنیش بەپارێزگارو تیمەكەی دەدەن ئەو بەڵێنانانەی باسیان كردووە لە داهاتویەكی نزیكدا جێبەجێی دەكەن.

ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دراوە، بەڵام بەوتەی بەشێك لە هاوڵاتیان و بەرپرسانی ئیداری هێشتا كاری ئەوتۆ بۆ شارەكە نەكراوەو ئێستاش هاوشێوەی ئەوكاتە مامەڵەی لەكەڵجا دەكرێت كە هەڵەبجە قەزا بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا