حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراویک دەربارەی گیراوانی بادینان بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە سیستمی دادگا لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە، حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاری دادگا بکات هاوكات رایده‌گه‌یه‌نێت پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێشینەمان دەبێت.

له‌ راگەیەنراوه‌كه‌دا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژى تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێشینەمان دەبێت.

لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار ، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە ، لە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا