شیعەكان كێشەکانی هەرێم و ناوەند بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لایەنە شیعەكان هیچ خزمەتگوزاری و پرۆژەیەكیان بۆ شارەكانی خۆیان نەكردووە، بۆیە هیچیان پێ نیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاری بهێنن، هاتوون كێشەكانی هەرێمیان كردووە بە بابەت بۆ خۆیان.

بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دوو ئاستەنگی گەورە لە بەردەمدایە ئاستەنگێكیان ئەوەیە بەهۆی ئەوەی ساڵی 2021 ساڵی هەڵبژاردنە، لایەنە شیعییەكان هیچ خزمەتگوزارییەكیان بۆ شارەكانی خۆیان نەكردووە و هیچیان پێنیە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەكاری بهێنن شارەكانیان ئەڵێی وێرانەیە، بۆیە هاتوون كێشەكانی هەرێمیان كردووە بە بابەت بۆخۆیان كامیان زیاتر لە گەڵ هەرێم توندتربێت، بۆئەوەی بیكەنە بابەت بۆ موزایەدەی خۆیان.

بەهار مەحمود وتیشی: ئاستەنگی دووەم پەیوەیستە بە حكومەتی هەرێمەوە، بەوپێەی حكومەتی هەرێم پابەندنابێت بەو رێككەوتنەوە و نەوت رادەست ناكات چونكە لە دەستی خۆیدا نەماوە هەرێم پابەنددەبێت بەناردنی پارەی نەوت، عێراقیش بەوە رازی نابێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەكرد، ئەم دووئاستەنگە زۆر گەورەن لەبەردەم پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 و پێم وایە ساڵی 2021 ساڵێكی قورس بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا