كەشناسی وادەی باران بارین ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری كەشناسی بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند پێشبینی دەکرێت لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی باران بارین روو لە ناوچەكانی هەرێم بكات.

ئاسۆ كەمال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەگشتی هەفتەی داهاتووش كەش و هەوای هەرێم بەجێگیری دەمێنێتەوە هیچ گۆڕانكارییەك روونادات.

وتیشی: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە كاریگەری ئەو بەرزە پاڵە پەستۆیەی كە لەسەر ناوچەكانی هەرێم هەیە بەرەو لاوازبوون دەڕوات و بەو هۆیەشەوە پێشبینی دەکرێت شەپۆلی باران بارین روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكات.

بەڕێوەبەری كەشناسی بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتای شەپۆلەكە ناوچەكانی باكوری هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ڕۆژانی دواتریش شەپۆلەكە ڕوودەكاتە ناوچەكانی خوارووی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا