هیچ داوایەکی فەرمی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە هەولێر نەگەیشتووەتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “هیچ داوایەکی فەرمی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە هەولێر نەگەیشتووەتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان”.

شاخەوان عەبدوڵا بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، “لە ئێستادا نامانەوێت هیچ کۆبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت چونکە هێشتا خۆپیشاندەران لەناو پەرلەمانی عێراقدان”.

وتیشی، “هەر کۆبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت ئەگەری پێکدادان و ئاڵۆزی هەیە، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامی هەبێت پەرلەمان بڕیاری دیکەی دەبێت”.

باسی لەوەش کرد، “ئەگەر لایەنە سیاسییەکان ڕێکبکەون ئەوا پەرلەمان هەر لە بەغدا دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا