وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و بۆناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی شوبات دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی كردووە بۆ مووچەی مانگی شوبات، داواكارییەكەش بۆ ئەوەیە بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بنێردرێت.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان وتیشی، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی چەند خاڵێكی تێدایە، پێویستە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندیی وەكو خۆی جێبەجێی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا