دوای جەژن وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بۆكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی كۆبونەوەو بڕیارەكانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكات و بەگوێرەی زانیارییەكان وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە لەرۆژی  16ی ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەکان بکاتەوە.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم   بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەگوێرەی دواین بەیانی وەزارەتی ناوخۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەداهاتودا كۆدەبێتەوەو دوای هەڵسەنگاندنی رەوشیی كۆرۆناو مەترسییەكانی كۆرۆنا بڕیارلە چارەنوسی  خوێندن و كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەدرێت.

هاوكات پێش ئەوەی بڕیار لەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بدات وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی وانەکانی  قۆناغی یەكەمی بنەرەتی  تا 11ی بنەڕەتی كەمكردەوە و رایگەیاند، ئەو بابەتانەی بۆ تاقیردنەوەكانی كۆتایی ساڵ داغڵكراون ئەو بەشانەن كە پێش مانگی تەمموز دەخوێندرێن.

سەبارەت بەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان و دەستپێكردنەوەی خوێندن لەناو پۆڵ بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەلایەن هەندێك لەبەڕێوەبەری قوتابخانەكانەوە بڵاوكراوەتەوە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە لەرۆژی  16ی ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەکان بکاتەوەو تا بەرۆژی 22/6/2021 پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا