لە سلێمانی نزیکەی 10 تۆن خواردەمەنی لەناوبرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیەتی سلێمانی نزیكه‌ی (10) تۆن گێزه‌ر، خه‌یار شێلم و خورما له‌ناوده‌بات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ له‌ كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی ترشیاتدا ده‌ست به‌سه‌ر بری هه‌شت هه‌زار و 700 كیلۆگرام كه‌ره‌سته‌ی ترشیات (گێزەر، خەیار و شێلم)ـدا گیرا.

ئەوەشی خستەڕوو، دواتریش ده‌ست به‌سه‌ر هه‌زار و 250 کیلۆگرام گێزەر و 400 كیلۆگرام خورمای خراپبوودا گیراوە كه‌‌ خراپبوون و شیاوی خواردن نه‌بوون.

ئەوەش هاتووە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممه‌، ته‌واوی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌،  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا