ئەم هەفتەیە سەرۆک کۆمار واژۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە سەرۆک کۆمار واژۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارە ئەم هەفتەیە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق واژۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بوجەی گشتی 2023، 2024 و 2025 بکات.

دوابەدوای واژۆکردنەکە، پڕۆژەیاسای بودجە دەنێردرێت تا لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقیدا بڵاوبکرێتەوە و دواتر کار لەسەر جێبەجێکردنی بکرێت.

دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام، بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە 12-6-2023 پەرلەمانتارانی عێراق دەنگیان بە سەرجەم مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا