ڕاوێژکاری کازمی: حکومەت هیچ پلانێکی نییە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەیسەم جەبوری ڕاوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت هیچ پلانێکی نییە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.

هەیسەم جەبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “ئەو داهاتەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بەدیهاتووە و بەدیدێت، کاتییە و ناکرێت بۆ داڕشتنی پلانی ئابووری درێژخایەن پشتی پێببەسترێت”.

وتیشی، “ئەوەی کە دەبێت پشتی پێببەسترێت بۆ پلانی ئابووری درێژخایەن داهاتە نانەوتییەکانە، چونکە جێگیرن و پەیوەندییان بە نرخە نێودەوڵەتییەکانەوە نییە و دەتوانرێت بەپێی یاسا ناوخۆییەکان ڕێکبخرێن و کۆنتڕۆڵ بکرێن”.

لەبارەی بڕیاردان لەسەر بودجەی ساڵی 2022 جەبوری وتی، “ئەستەمە ئەمساڵ بڕیار لەسەر بودجە بدرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا