لەم ناوچەی كوردستان چوار داواكراوی داعش دەستگیركران یەكێكیان ئەمیرە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) رایدەگەنێت، رۆژی چوارشەممە لە باشووری حەسەكە چوار داواكراوی داعشیان دەستگیركردوە، كە یەكێكیان سەركردەیەكی ئەو رێكخراوەیە.

سەرچاوەیەكی سەربازی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: هێزەكانی دژە تیرۆری هەسەدە بە پشتیوانی هێزەكانی هاوپەیمانی، توانیویانە لە گوندی غەریبە لە شارۆچكەی مەركەدە لە باشووری حەسەكە چوار داواكراو دەستگیركراون.

وتیشی: “ئەو سەركردەیەی كە لەناو داواكراوەكاندا دەستگیركراوە، لەمساڵدا بەشداریكردوە لە هێرشە تیرۆریستییەكان، كە هاوڵاتییانی سیڤیل و هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی كردوەتە ئامانج، جگەلەوەش پەیوەندی هەبوە لەگەڵ شانەكانی تردا كە لەمدواییانەدا دەستگیركراون.”

بە وتەی‌ سەرچاوەكەی‌ هاوپەیمانی، ئەو سەركردەیەی‌ داعش، لەكاتی دەسەڵاتی رێكخراوەكە بەسەر ناوچەكەدا، “بەرپرسیارییەتی ئەمنی هەبوە.”

هەسەدە لەلایەن خۆیەوە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، دوێنێ سێشەممە، هەڵمەتێكی پشكنینیان بۆ شوێنپێهەڵگرتنی شانەكانی داعش لە شارۆچكەی‌ مەركەدە ئەنجامداوەو توانیویانە چوار داواكراو دەستگیربكەن.

بەگوێرەی‌ بەیاننامەكە، ئەندامانی ئەو شانەیە، چەك و فیشەكیان بۆ شانەكانی تر دابین كردوە، كە هەریەكەیان لە چوار كەس پێكهاتون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا