دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسی نوسینگەی سەدر لە بەغدا دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئیبراهیم جابری، بەرپرسی نوسینگەی موقتەدا سەدر لە بەغدا بە گوێرەی ماددەی چواری تیرۆر دەرکرد.

بەپێی هەواڵێك كە لە میدیای عێراقیدا بڵاوبووەتەوە، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندەران و بە پێی ماددەی چواری تیرۆر، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئیبراهیم جابری، بەرپرسی نووسینگەی موقتەدا سەدر لە بەغدا دەرچوو.

ئەوەش لە كاتێكدایە ئیبراهیم جابری رۆژی شەممە 30_7_2022 لە چەند پەیامێكی جیاوازدا خۆپیشاندەرانی بەغدای بۆ چوونە سەر پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری عێراق هانداوە.

ئەمڕۆ لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەغدا خۆپیشاندانیان دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران لە لایەن هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە دەستپێكرد و چوونە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا