سەدر داوای گەڕاندنەوەی موڵكی مەسیحییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رێبەری رەوتی سەدر داوا دەكات موڵك و سەروەتی مەسحییەكانی عێراق بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكانیان تاوەكو دەست بەژیانێكی نوێ بكەنەوە.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، پێویستە دەوڵەت بەبێ جیاوازی بیرو باوەڕی جیاواز گفتوگۆی ئاشتیانە لە نێوان پێكهاتەو لایەنەكان دروست بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت ماڵ و موڵكی مەسیحییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكانیان، بۆ ئەوەی ئەوانیش دەست بە ژیانێكی نوێ بكەنەوە.

لە ماوەی رابردودا، پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراقیكردو لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و مەرجەعی باڵای شیعەكان عەلی سیستانی كۆبویەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشترو بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی داعشەوە، مەسیحییەكانی عێراق رووبەڕووی هێرش و پەلامار بونەوەو بەهۆیەوە چەندین كەسیان لێ كوژراو ژمارەیەكی زۆریشیان ئاوارەی شارەكانی هەرێم و وڵاتانی دەرەوە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا