پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، قەزای ئامێدی وەک یەکەم قەزا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بووە خاوەن پرۆسەی پریپەیدی کارەبا.
ئەمڕۆ دووشەممە30ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە،” وەزارەتی کارەبا پرۆژەی پریپەیدی کارەبای لە سەنتەری قەزای ئامێدی جێبەجێ کردووە و لە ئێستادا کاری پێدەکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، بەمشێوەیە هاوڵاتیان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر و زیاتر و دادپەروەرانەتر سوود لە کارەبا وەربگرن.
ڕوونیکردەوە، پریپەیدی کارەبا سیستەمێکی پێشکەووتووی جیهانییە و بەهۆیەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ئابوورییانە کارەبا بەکاردەهێنرێت و لە پلانی وەزارەتی کارەبا دایە ئەم پرۆسەیە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.