کەشناسی رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبونی تەمێکی سوک هەیە لە هەندێ ناوچەدا بەتایبەتی لە ناوچە دەشتاییەکاندا.

کەشناسی ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ پلەکانی گەرماش بە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیاو ئەگەری دروستبونی تەمێکی سوک هەیە لە بەیانی زوداو هەروەها پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 17، سلێمانی: 15، دھۆک: 15، کەرکوک: 17، ھەڵەبجە: 15، سۆران: 13، گەرمیان: 18 پلە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا