نەفتالی بێنێت: داوایەک ئاڕاستەی وڵاتە زلهێزەکان دەکات لەسەر گفتوگۆی ئەتۆم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بێنێت، ئەمڕۆ سێ شەممە، داوایەک ئاڕاستەی وڵاتە زلهێزەکان دەکات، بۆ وەرگررتنی هەڵوێستی گەورەتر سەبارەت بە گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

بێنێت لە چاوپێکەوتنەکدا وتی، “بە دڵنیاییەوە دەکرێت ڕێکەوتنی نوێ بکرێت، هەروەها ئێمە پێوەرەکان دەزانین، بەڵام ئایا لەم دۆخەی ئێستادا دەکرێت ئەوە بکرێت؟ نەخێر چونکە پێویستە وڵاتانی زلهێز هەڵوێستی گەورەتر وەرگرن”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێران بە شێوەیەکی لاواز دانوستان دەکات، بەڵام بەداخەوە جیهان وا مامەڵەی لەگەڵ دەکات وەک ئەوەی بەهێزبێت.

عەلی باقری سەرۆکی دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، سبەی لە ڤێنا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئێران.

وتیشی لیژنەکانیان لە ڤێنا، تاوتوێی سزا دارایی و بانکیەکان دەکەن، دڵنیایی لەبارەی هەڵگرتنی سزاکان لەسەریان وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا