ڕوسیا: داوای هاوکاری سەربازیمان لە چین نەکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی کرملین دەڵێن، “ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا لە ئۆکرانیا وا نەخشەی بۆکێشراوە، کە نەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی”.

ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی کرمیلن ڕایگەیاند، “ڕوسیا داوای پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی لە چین نەکردووە”.

وتیشی، “ئێمە کەرەستەی سەربازی پێویستمان لەبەردەستە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەمان لە ئۆکرانیا”.

جەختی لەوەشکردەوە، سەرجەم پلانەکانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا لە کات و شوێنی پێویستدا بەدیدێن.

باسی لەوەشکرد، کۆمپانیای “مێتا” سەرجەم هێڵ و پێوەرەکانی تێپەڕاندووە و سەختە جارێکی دیکە لە داهاتوودا ڕێگەی کارکردنی پێبدرێت لە ڕوسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا