پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رێکارە نوێیەکانی فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق بەگەشتیاران راگەیاند، بەپێی رێکارە نوێیەکان گەشتیار دەبێت پێش 24 کاتژمێر بەر لە گەشتەکەی نووسراوە فەرمییەکانی رادەست بکات.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رێکارە نوێیەکانی فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق بەگەشتیاران راگەیاند، بەپێی رێکارە نوێیەکان گەشتیار دەبێت پێش 24 کاژێر بەر لە گەشتەکەی نووسراوە فەرمییەکانی رادەست بکات و مەرجەکانی پێشووش بۆ پێدانی دۆلار لە فڕۆکەخانە بەردەوام دەبن.
لە راگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە رۆژی دووشەممە رایگەیاندوە، لە ئەمڕۆوە بڕیاردرا به فرۆشتنی دۆلار لە نووسینگەی (RT)ـی بانكی فڕۆكه‌خانه به هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی کە 7000 دۆلارە بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك.”
بەپێی ئەو راگەیەندراوەکە، بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی، گه‌شتیار له كاتی گه‌شتكردن بۆ: ئێران، سووریا، لوبنان و كۆریای باكوور سوودمه‌ند نابێت له‌م بڕیاره.
رێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران له نووسینگه‌ی (RT) بانكی فڕۆكه‌خانه له‌مه‌ودوا به‌م جۆره ده‌بێت:
1- گه‌شتیار ده‌بێت به‌ر له (24) كاتژمێر له گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكات له شه‌قامی 40 مەتریی شاری هه‌ولێر. نووسراوه فه‌رمییه‌كان (پاسپۆرت، ڤیزا و بلیتی فڕۆكه) راده‌ست بكات، دواتر بڕی پاره‌ی دیناری عێراقی پێویست راده‌ستی نووسینگه‌ی (RT) بانك ده‌كات و له‌لایه‌ن بانكه‌وه گه‌شتیار پسووڵه‌یه‌كی پێده‌درێت.
2- گه‌شتیار له‌كاتی هاتنی بۆ فڕۆكه‌خانه دوای رادەستکردنی بۆردینگ پاس و پسووڵه‌كه، بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرێت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشوو.
مەرجەکانیش بریتین لە:
1- هەبوونی پاسپۆرت
2- هەبوونی تیکت
3- تەواوکردنی بۆردینگ
4- گه‌شتیار پێویستە تەمەنی سه‌رووی 18 ساڵ بێت
5- هه‌ر گه‌شتیارێک بۆی هه‌یه ته‌نیا یه‌كجار له مانگێكدا سوود له‌م بڕیاره وه‌ربگرێت.