پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە تاڕادەیەک بەرزبووەوە و لە سەروو 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 23 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جێی ئاماژەیە ماوەیەکە بەهۆی چالاکبوونەوەی چین و کردنەوەی دەروازەکانییەوە خواست لەسەر سوتەمەنی زیادبووە و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.