تیمی پارێزەرانی پەرلەمانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنی دادگای باڵا دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمی پارێزەرانی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداوە بایكۆتی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بكات، ئەوەش وەكو ناڕەزایی بەرامبەر دوایین بڕیاری ئەو دادگایە لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان.

وریا سەعدی ئەحمەد، راوێژكاری یاسایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكی پەرلەمان، بایكۆتی دانیشتنەكەی 31ی كانوونی دووەمی دادگای باڵای فیدراڵی دەكەن و ئەمڕۆ یەك شەممە ئەو بڕیارەیان پێگەیشتووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیارە رۆژی 31ی كانوونی دووەم دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دووەم كۆبوونەوە لەبارەی سكاڵایەك بكات كە لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا