سودانی و حەلبوسی کۆبوونەوە و چۆنیەتی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵییان تاوتوێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر چەند دۆسیەیەکی سیاسی و خزمەتگوزاریی و یاسایی کە بۆ هاووڵاتیان گرنگن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و کاراکردنەوەی ڕۆڵی چاودێری لەپێناو ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا