پێشبینی دەكرێت سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماربكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان سبەی لە گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەكرێت.

رۆژی چوارشەممە 5_7_2023 بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەبارەی كەشوهەوای سبەی پێنج شەممە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەكرێت، كە 48 پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران كە 32 پلەی سیلیزییە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، سبەی (پێنجشەممە) بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 45 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 44 پلەی سیلیزی

دهۆك: 44 پلەی سیلیزی

كەركوك: 47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی

سۆران: 44 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا