پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێری بازاڕ لە مانگی ئاداردا دەستیان بەسەر زیاتر لە 50 تۆن خواردن و شتوومەکی ماوە بەسەرچوو گرتووە کە دووکاندار و بازرگانەکان ویستوویانە لە مانگی رەمەزاندا بەسەر هاوڵاتییاندا ساخی بکەنەوە.
جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی كاروچالاكی مانگی رابردوی لیژنه‌كه و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆگاكان، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 50 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراوه كه خاوه‌ن شوێنه‌كان به‌نیازبون له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو و به‌نرخی كه‌متر له بازاڕه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكه‌نه‌وه.
وتیشی، “ئه‌و خۆراك و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له مانگی رابردودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له 45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه، 39 ته‌نه‌كه هه‌نگوین، 120 سێت خواردنه‌وه وزه‌به‌خشته‌كان و به‌بڕی جیاواز شیری منداڵ، رۆنی چێشت، په‌نیر، زه‌یتون له‌گه‌ڵ 242 كارتۆن زاهی، دو هه‌زار و 880 قتو ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی دیكه و كلینێكسی ته‌ڕ و بڕێكی زۆر ماده‌ی جوانكاری خانمان پێكهاتون.
باسی لەوەشكرد: له‌مانگی ئاداردا لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 111 سه‌ردانیان بۆ كۆگاكان ئه‌نجام داوه و 11 كۆگایان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن هه‌روه‌ها 29 پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ ئه‌و كۆگایانه كردوه‌سه‌رپێچیان كردوه و روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی كراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و خۆراك و كاڵا و شمه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوبراون و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاساییه‌كان كراونه‌ته‌وه.