لە ساڵی 2022دا ژمارەی لەسێدارەدان لە ئێران بەڕێژەی %88 زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی ساڵی 2022دا لە ئێران 565 هاوڵاتی لەسێدارەدراون و 92 هاوڵاتیش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵی 2022دا ژمارەی لە سێدارەدانەکان لە ئێران بەڕێژەی %88 زیادیکردووە و تەنها لەو ساڵەدا 565 هاوڵاتی لەسێدارەدراون.

باسی لەوەشکرد، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 225 کەس لە پێکهاتە نەتەوەییەکانی ئێران دەستبەسەرکراون، 12 کەس سزای زیندان، 3 کەس سزای داراییان بەسەردا سەپاوە و 68 کەسیش بانگ کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.

هاوکات، لەسەر بابەتی ئازادی ڕادەربڕین 22 هەزار و 655 کەس دەستبەسەرکراون، 711 کەس سزای زیندان و 62 کەسیش سزای داراییان بەسەردا سەپاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا